ە فەرمی کۆماری تورکیا، وڵاتێکی ئوراسیایییە، کە بەشە گەورەکەی (٩٧%) کە
بە ئەنادۆڵ ناسراوە، ئەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچووکەکەی
(٣%) کە بە تراقیا ناسراوە، ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. ئەم وڵاتە لە
ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتانی جۆرجیا، ئێران، ئەرمەنیا و ئازەربایجان، لە
باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتانی عێراق و سووریا، لە باشوورەوە لەگەڵ
زەریای مەدیتەرانە و قوبرس، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ زەریای ئێژە و لە
باکوورەوە لەگەڵ زەریای ڕەش ھاوسنوورە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠
ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە کە زۆربەیان موسڵمانن، ٧٣،٧٢٢،٩٨٨ کەس بووه‌،
کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی تورک، کورد، عەرەب، ئەرمەن و چەند نەتەوەی
بچووکی‌تر. پایتەختی تورکیا شاری ئەنقەرەیە.
تورکە سەلجووقییەکان یەکەم ھۆزی تورکی بوون کە حوکمی تورکیایان
کردووە. لە سەدەی ١٤ی زایینی‌دا، دەوڵەتی عوسمانی لەسەر دەستی کۆمەڵێک
تورک دامەزرا. بەدوای شەڕی جیھانی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی کۆتایی پێھات و
موستەفا کەمال ئاتاتورک لە ساڵی ١٩٢٣ کۆماری تورکیای لە سەر بنەمای
جیابوونەوەی دین لە سیاسەت دامەزراند.
لە ڕووی سیاسی تورکیای ئێستا کە یەکێک لە ئەندامانی ناتۆیە، بە گەورەترین
و گرینگترین ھاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە
دوای ئیسرائیل دەناسرێ. پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب
ئەردۆغان، گەورەترین پارتی ئەم وڵاتە بە ٣٢٦ پەرلەمانتار. لە ڕووی
ئابووریش، کەرتی کشتوکاڵ بە گەورەترین کەرت دادەنرێت بە جۆرێک لە ساڵی
٢٠٠٥، بەرھەمەکانی کشتوکاڵی ئەم وڵاتە، پلەی حەوتوومی جیھانی
بەدەستھێنا.
کێشەی کورد لەم وڵاتە بە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ناوخۆیی دەناسرێ و
لە ساڵی ١٩٨٤ تا ئێستا شەڕ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکوومەتی
ئەم وڵاتە بەردەوامە، کە بووه‌تە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ٤٥ ھەزار کەس.
زیاتر ...
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠١١، تەلەفزیۆنی ڕەسمی ئێران ڕایگەیاند کە
"شین باوەر" و "جاشوا فاتاڵ" ئەم دوو ھاوڵاتی ئەمەریکاییە کە لە ڕێکەوتی
٣١ی تەمموزی ٢٠٠٩ لەگەڵ "سارا شۆرد" لە نزیک گوندی ئەحمەدئاوا لە ناوچەی
ھەورامان دەستگیر کرابوون بە تۆمەتی سیخۆڕی و ھاتنە ناوەوەی نایاساییەوە
بۆ ناو خاکی ئێران حوکمی ھەشت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠١١، شەڕ و پێکدادانەکانی لیبیا، لە
نێوان شۆڕشگێرەکان و چەکدارانی موعەمەر قەزافی گەییشتە تەرابلوسی
پایتەخت.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠١١، لە درێژەی تۆپبارانی ناوچە
سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا ٧
ھاوڵاتی مەدەنی، کە زۆرینەیان ئەندامی یەک خێزان و لە ئۆتۆمبێلێک‌دا بوون،
بوونە قوربانی.
دەق لەژێر Creative Commons Attribution/Share-Alike License لە
بەردەستدایە؛ لەوانەیە مەرجی تریشی پێ زیاد ببێ. سەیری مەرجەکانی
بەکارھێنان بکە بۆ وردەکارییەکانی.

